خانمە هونەرمەندێک پەیوەندی لەگەڵ کوڕێکدا هەیە 11 ساڵ لەخۆی گەنجترە

دراما و سینەما :: 04/07/2019‌ :: 12242‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

خانمە هونەرمەندی ناسراوی بۆلیود مەلیکە ئەڕۆرا و ئەرجون کاپووری خۆشەویستی بەهۆی جیاوازی تەمەنیان بوونەتە جێ باسی میدیاکان.

ئەم خانمە هونەرمەندە تەمەنی 45 ساڵە لەکاتێکدا خۆشەویستەکەی تەمەنی 34 ساڵە واتا 11 ساڵ جیاوازی تەمەن لە نێوانیاندا هەیە.

لە دوایین چاوپێکەوتندا ئەرجون وتی "کاتێک مێشک و دڵی دوو کەس بەیەکەوە دەگونجێت جیاوازی تەمەن کێشە نیە، بەڵام بە داخەوە لە کۆمەڵگایەکدا دەژین نایەوێت بەرەو پێشەوە بچێت، چونکە لەکاتێکدا پەیوەندی نێوان کچێکی گەنج و پیاوێکی بەتەمەنتر شتێکی ئاساییە بە چاوێکی ترەوە تەماشای ئەو ژنانە دەکرێت کە پەیوەندیان لەگەڵ کەسێکی لە خۆیان گەنجتر هەیە".
وتیشی: کاتێک هاوسەگیریەکەم هەڵوەشایەوە دڵنیانەبووم لەوەی دووبارە خۆشەویستی دەکەمەوە یان نا چونکە لەوە دەترسام دڵم بشکێتەوە، بەڵام ئەم پەیوەندیە نوێیە متمانەی پێ بەخشیم وایکرد زیاتر باوەڕم بەخۆم بێت.

و: هیڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure