دڵەڕاوكێ چی بەسەر رژێنەكان دەهێنێت؟

تەندروستی :: 11/07/2019‌ :: 541‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


پزیشكێكی پسپۆری نەخۆشییەكانی غودە رژێنەكان دەڵێت: دڵەڕاوكێ و سترێس و راڕایی، کاری رژێنەکان خراپ دەکەن.

دكتۆر حەبیبە یادات شاكری دەڵێت: هەریەك لە هۆرمۆنەكان كاریگەرییان لە سەر بەشێكی جەستە هەیە لەوانە: رێژەی ئاو، شەكرە، چەوری، كەلەسیۆم، مەگنەسیۆم و ئێسكەكان.

كۆمەڵێكی دیكە لە هۆڕمۆنەكان کاریگەرییان لەسەر ئێسكەكان، فشاری خوێن و دەمارەكان هەیە.

وتیشی: دڵەڕاوكێ، سترێس و راڕایی كاریگەری راستەوخۆی لەسەر رژێنەكان هەیە دەتوانێت ئەو غودانە لە حاڵەتی باشەوە بگۆڕێت بۆ حاڵەتی خراپ و مەترسیدارەوە.

 

پیاداچونەوە: پەری

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure