633 ژێردەریاوان ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکەن

ژینگە :: 05/07/2019‌ :: 235‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


633 ژێردەریاوان لە نزیک کەناردەریای دیرفیڵد لە فلۆریدا چوونە دەریاوە تاوەکو پاکی بکەنەوە لە پاشماوە و خۆڵ و خاشاک.

 
ژێردەریاوانەکان بڕیاریاندا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماربکەن بۆ گەورەترین پرۆسەی پاکردنەوەی دەریا لە جیهاندا و ئەم هەنگاوەش لەلایەن ڕێکخراوی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی بە شێوەیەکی فەرمی تۆمارکرا.

مایکل ئیمپریل کارمەندێکی گینسە و ماوەی 50 خولەکی پێ چووە تاوەکو هەموو ژێر دەریاییەکانی بژاردوو، ئەمەش لە کاتێکدا ژمارەی پێوانەیی پێشوو 614 کەسبوو و لە ساڵی 2015 لە نزیک دەریای سورەوە بە رابەرایەتی ئەحمەد جابر ئەم کارەیانکرد.

لە کۆتایی پرۆسەکەدا ژێردەریاییەکانی فلۆریدا 737.54 گم خۆڵ و خاشاک و 27 کلگم تۆڕی ماسیان دەرهێنا.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure