ئه‌م مانگی حوزه‌یرانه‌ گه‌رمترین بووه‌ له‌ مێژوودا

ژینگە :: 03/07/2019‌ :: 169‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

به‌ پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌لایه‌ن خزمه‌تگوزاری گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای كۆپێرنیكۆس (C3S) دابینكراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ پله‌ی گه‌رمی تۆماركراو بۆ مانگی حوزه‌یران له‌م ساڵی 2019دا به‌رزترین بووه‌ له‌ مێژوودا، واته‌ له‌ ساڵه‌كانی ڕابووردوودا له‌ مانگی حوزه‌یران هیچ كاتێك پله‌ی گه‌رمی ئه‌وه‌نده‌ به‌رز نه‌بووه‌.


هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گه‌رمبوونی زه‌وی كه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ی جیهانه‌ له‌ ئێستادا، ئه‌و داتایانه‌ ده‌ریانخستووه‌ ڕێژه‌ی ناوه‌ندی پله‌ی گه‌رمی بۆ ئه‌م مانگی حوزه‌یرانه‌ به‌ 2 پله‌ به‌رزتر بووه‌ به‌ به‌راورد به‌ پله‌ی گه‌رمی ئاسایی ساڵانی پێشوو.

و: كێوان

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure