12 شێوازی خۆ فێنك كردنەوە

هەمەڕەنگ :: 13/07/2019‌ :: 336‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پەیڕەوكردنی ئەم رێكارانەی خوارەوە زۆر یارمەتیدەرن بۆ فێنك كردنەوەی جەستەمان لە وەرزی هاویندا:

 
1- مەچەكی دەستت بخەرە ژێر ئاوی ساردەوە.
زاناكان دەڵێن مەیمون كە گەرمای دەبێت مەچەكی دەستی خۆی دەلێسێتەوە چونكە بەو شێوەیە پلەی گەرمای جەستە دادەبەزێت. ئێمەی مرۆڤ دەتوانین لەباتی لێستنەوە 10 چركە مەچەكی دەستمان بخەینە ژێر ئاوی بەلوعەوە. بەم كارە پلەی گەرمای جەستەمان تا یەك كاتژمێر دادەبەزێت. ئەژنۆ و پشت مل و قاچیش ئەگەر بخرێنە بەر ئاوی بەلوعە هەمان كاریگەرییان دەبێت. دەتوانرێت لەباتی ئاوی بەلوعە بە پەڕۆیەكی تەڕ پشتەمل و ئەژنۆ و قاچت فێنك بكەیتەوە.

2- جلەكانت بكەرە فرێزەرەوە و هەركاتێك هەستت بە گەرما كرد بیانكەرە بەرت.

3- ملوانكەی كانزایی قورس
ئەم كانزایە گەرمای جەستە هەڵدەمژێت.

4- خواردنی توون
خۆراكی توون دەبێتە هۆی ئارەقكردنەوەی زۆر و سەرئەنجام جەستە فێنك دەبێتەوە.

5- بەكارهێنانی پانكە بەشێوەیەكی زانستی
كە هەوا گەرم دەبێت، هەوای سارد لەسەر رووی زەوی دەبێت و هەوا گەرمەكە دەچێتە سەرەوە بۆیە پێویستە رووی پانكەكە بكرێتە زەوی تا ژوورەكە بە فێنكی بهێڵێتەوە. هەروەها دەتوانیت قاپێكی پڕ لە سەهۆڵ لەبەردەمی پانكەكەدا دابنێیت بۆ ئەوەی زووتر ژوورەكە فێنك ببێتەوە.

6- مەرهەم و كرێمەكانی پێست بخەرە بەفرگرەوە.
پاش ئەوەی لە حەمام دێیتە دەرێ‌ ئەو كرێم و مەرهەمانەی كە بۆ شێداركردنی پێست بەكاریان دەهێنیت لە بەفرگرەكە بهێنەرە دەرەوە و روخساری خۆتی پێ‌ شێدار بكە.

7- كوژانەوەی ئامێرە كارەباییەكان
ئامێرەكانی دەنگ و رەنگ و كۆمپیوتەر و یاریكردن و تێكڕای ئامێرە كارەباییەكانی دیكە بكوژێنەرەوە بۆ ئەوەی ژوورەكە فێنك ببێتەوە چونكە ئەو ئامێرانە گەرمی دەردەدەن.

8- لەسەر زەوی بخەوە
چونكە وەك وتمان هەوای سارد هەمیشە رووەو خوارەوە دەچێت بۆیە بەشێوەیەكی گشتی لە خانووە چەند نهۆمییەكاندا نهۆمی ژێرەوە یان ژێرزەمین فێنكترین بەشی خانووەكەیە.

9- لەباتی دۆندرمە ماست بخۆ
چونكە ماست زیاتر ئاوی تێدایە و زووتر جەستە فێنك دەكاتەوە.

10- كەمخۆر بە
لەبەرئەوەی خواردنی زۆر پلەی گەرمای جەستە بەرز دەكاتەوە.

11- گۆرەوی لەپێ‌ بكە
بەتایبەت ئەو گۆرەوییەی كە شێداری لە پێست دووردەخاتەوە و هەستی ئیسراحەت و فێنكی پێ‌ دەبەخشێت.

12- بەكارهێنانی ڤیتامینەكانی C و E
ئەم دوو ڤیتامینە كاریگەری شەپۆلی سەروو وەنەوشەیی خۆر لەسەر جەستە كەمدەكەنەوە.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure