هونەرمەندێک گیانی لەدەستدا

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 7371‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

دوێنێ (سێشەممە 25ى حوزەیرانى 2019 )محەمەد نەجار دەرهێنەرى ناودارى میسرى، بەهۆى خراپى بارى تەندروستییەوە لە تەمەنى 65 ساڵیدا گیانى لەدەستدا.


محەمەد ئەلعەدل کە بەرهەمهێنەرێکى سینەمایی میسرییە، هەواڵى مردنەکەى نەجارى پشتڕاستکردەوە و لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکدا سەرەخۆشى خۆى ئاراستەى بنەماڵەکەى کرد و مردنەکەى ناوبراوى بە خەسارەتێکى گەورەى سینەماى میسرى وەسف کرد.

محەمەد ئەلنەجار لە ساڵى 1978 لە پەیمانگاى باڵاى سینەما لە میسر بڕوانامەى بەدەستهێناوە و لە ساڵى 1979 بڕوانامەى ماجستێرى وەرگرتووە و نزیکەى 50 کارى هونەرى شاکارى بەرهەمهێناوە.

ناوبراو  لە لایەن کۆمەڵەى سینەماى میسرى و کەرنەڤاڵى قاهیرەى نێودەوڵەتى و کەرنەڤاڵى تەلەفزیۆنى عەرەبییەوە چەندین خەڵاتى هونەرى پێبەخشراوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure