وێنەی ئەو کچە بڵاوکرایەوە کە پەیوەندی لەگەڵ ١٦ بەرپرس هەیە

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 24445‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
داواكاری گشتیی ئێران ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌ كه‌ كچێك له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندیی به‌ 16 كاربه‌ده‌ستی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه‌ هه‌بووه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی بۆ كاری هه‌واڵگری و بردنه‌ پێشه‌وه‌ی پڕۆژه‌ و گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت به‌كارهێناوه‌.

بابه‌تی ئه‌م كچه‌ بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ گه‌رمترین بابه‌ته‌كانی ئێران و هه‌واڵه‌كه‌ له‌لایه‌ك پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌كه‌وه‌ ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌ی زۆر رووبه‌ڕووی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌ته‌وه‌.

ناسنامه‌ی ئه‌و كچه‌ هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام دوو كچ هه‌ن كه‌ زۆرترین گومانیان لێ ده‌كرێت كه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ 16 كه‌سییه‌یان ئه‌نجام دابێت.

گومانی یه‌كه‌م 
پێده‌چێت ئه‌و كچه‌ كه‌سێك بێت به‌ناوی ئیلهام حه‌یه‌ن زاده‌ كه‌ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسی هه‌واڵی بلومبێرگ به‌مجۆره‌ باسی كردووه‌: "ژنێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌ و باڵای نزیكه‌ی 182 سانتیمه‌تره‌، چاوی ره‌شه‌ و برۆی پانه‌ و قژێكی قاوه‌یی بریقه‌دار له‌ له‌چكه‌كه‌ی هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌." ئاژانسه‌كه‌ له‌ میانه‌ی باسكردن له‌ كچێكی گه‌نج كه‌ پسپۆڕی نه‌وت و وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ و وه‌ك ژنێكی ئێرانیی زیره‌ك له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و خاوه‌نی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ گرنگه‌كانی نه‌وت له‌ ئه‌وروپا باس له‌ ئیلهام حه‌سه‌ن زاده‌ ده‌كات. 

ئیلهام كچی خێزانێكی جوتیاری باشووری ئێرانه‌. ماجستێر و دكتۆرای له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌ بریتانیا به‌ده‌ست هێناوه‌ و كتێبێكی له‌باره‌ی پیشه‌سازیی گازی سروشتیی ئێران له‌ ساڵی 1979 تا 2015 نووسیوه‌ كه‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد چاپی كردووه‌.

ئیلهام له‌ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌می حه‌سه‌ن رۆحانیدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئێران و بووه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئینرژی پایۆنیرز كه‌ كۆمپانیایه‌كی راوێژكاریی بواری نه‌وته‌ و له‌گه‌ڵ نیما فاتح دا هاوبه‌شه‌. نیما فاتحیش پێشتر له‌ راوێژكارانی محه‌مه‌د خاته‌می بووه‌ و ته‌مه‌نی له‌ ناوه‌ڕاستی په‌نجاكاندایه‌.

گومانی دووه‌م
دووه‌م كه‌س كه‌ گومانی لێ ده‌كرێت ئه‌و كه‌سه‌ بێت كه‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ 16 گه‌وره‌ كاربه‌ده‌ستدا هه‌بووبێت كچێكی گه‌نجی تره‌ به‌ناوی ئایه‌ كاتبی كه‌ له‌ كاتی هاتنه‌ سه‌ر كاری بیژه‌ن نامدار زه‌نگنه‌ وه‌ك وه‌زیری نه‌وت چه‌ندین گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام داوه‌.
ئایه‌ كاتبی بڕوانامه‌ی ماجستێری له‌ یاسادا هه‌یه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ بە گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان بووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی گومانه‌كان بۆ سه‌ر ئیلهام حه‌سه‌ن زاده‌ ده‌چن، به‌ڵام ده‌شێت ناوبراویش به‌م تۆمه‌ته‌ كرابێته‌ قوربانیی ململانێكانی ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌.

و: س ر
پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure