کچەکەی هەیفا وەهبی بۆیەکەمجار وێنەی هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2691‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


زەینەب فەییاز، کچی خانمە هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی، بۆیەکەمجار وێنەیەکی تایبەتی هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە و هەوادارەکانی تووشی سەرسوڕمانکرد بەوخۆشەویستییەی دەریبڕیوە بۆ هاوسەرەکەی.

 

زەینەب لەتۆڕە کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی باوکانەوە، وێنەیەکی هاوسەر و منداڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لەهاوسەرەکەی دەکات و دەڵێت:" سوپاس بۆ بوونت لە ژیانمدا".

 

هەیفا لە ساڵی 1990 هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگان فازل فەییاز دەکات و لە ساڵی 1998 جیادەبێتەوە.

 

پاش جیابوونەوەی هەیفا وەهبی و فەییازی هاوسەری، هەیفا کچێکی دەبێت و ناوی دەنێت زەینەب، بەڵام هەر زوو دەیداتەوە بەباوکی و ئەرکی بەخێوکردنی ناگرێتە ئەستۆ، بۆیە زەینەب لای باوکی گەورە دەبێت.

وەرگێڕان: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure