یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین شاره‌كانی هیندستان بێ ئاو ده‌بێت

ژینگە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 378‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌ی ئاوی یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین شاره‌كانی وڵاتی هیندستان كه‌ نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌سی لێی ده‌ژین به‌ره‌و وشكبوون ده‌چێت.

وێنه‌كانی ئه‌م مانگی حوزه‌یرانه‌ ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ ده‌ریاچه‌ی پوژاڵ كه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ئاوی شاری چێنایه‌ خه‌ریكه‌ وشك ده‌بێت و به‌ به‌راورد به‌ وێنه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو وشكبوونه‌كه‌ی به‌ئاشكرا ده‌بینرێت.

شاری چێنای چوار سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ئاوی هه‌یه‌ كه‌ هه‌موویان به‌ره‌و وشكبوون چوون و ئێستا خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاوی پاكژ نه‌كراو ده‌ژین كه‌ له‌ بیر ده‌ریده‌هێنن. ئێستا بڕی ئه‌و ئاوی به‌لوعه‌یه‌ی به‌ ماڵان ده‌درێت بۆ 40% كه‌م كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م قه‌یرانه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و هۆكاره‌كه‌شی نه‌بوونی وه‌رزه‌باران و وه‌رزه‌بایه‌ و هاووڵاتیان ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌گرن كه‌ بۆ دابینكردنی ئاو پشتی به‌ وه‌رزه‌با به‌ستووه‌ و له‌كاتی دواكه‌وتنیدا هیچ بژارده‌یه‌كی تری نییه‌ بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه‌.

شاره‌كه‌ كارگه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ئاوی ئاوه‌ڕۆی نییه‌ و به‌نداویشی نییه‌ كه‌ باراناو گل بداته‌وه‌. 

ئه‌م قه‌یرانی بێئاوییه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ به‌ گه‌رمترین كاته‌كانیدا تێده‌په‌ڕێت و پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 50 پله‌. 

و: س ر
پ: پەری

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure