وێنە: هاوڕێکەی بەتەور کوشت و دواتر ئەم کارەی بەرامبەر لاشەکەی کرد

هەمەڕەنگ :: 24/06/2019‌ :: 1828‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پیاوێک بەناوی" بیتر برایان" دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی لەندەن، سێ هاوڕێی خۆی دەکوژێت و مێشکیان بەڕۆنی کەرە سووردەکاتەوەو دەیخوات.

 

بەپێی بڵاوکراوەی سایتی" میرەر"ی بریتانی، سەرەتا بیتر کچێکی هاوڕێی بەتەور کوشتووە و گۆشتەکەی خواردوە و پاشان مێشکی بەڕۆنی کەرە سوورکردوەتەوە و خواردویەتی، کاتێک بۆدادگا ڕوونکردەوە کەنەخۆشی دەروونی لەگەڵدایە، دادگا ماوەی ٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

 

لەساڵی ٢٠٠٢ لەزیندان ئازادکراو هاوڕێیەکی تری کوشت بەناوی" شیری" بەهەمان شێوەی تاوانیی پێشووی مێشکی ئەمیشی لەناو ڕۆنی کەرە سوورکردەوە و دەستو قاچەکانیشی بڕیوە، پاشانیش هاوڕێیەکی تری کوشتووە.

 

دوای دیارنەمانی ئەو دوو هاوڕێیەی پۆلیس گومان دەخاتەوە سەر بیتر و سەردانی ماڵەکەی دەکات، لەماڵەکەیدا چەقۆ و تەوری خوێناوی و لاشە و ئیشک و پروسکی مرۆڤ دەدۆزنەوە، پۆلیس بیتر دەستگیر دەکاتلەکاتی لێکۆلینەوەدا دان بە تاوانەکانیدا دەنێت و دەڵێت: " زۆرم حەز لە گۆشتی مرۆڤە بەتایبەتی مێشکی کاتێک لە ڕۆنە کەرەدا سووریدەکەمەوە".

 

بیتر لەلایەن دادگاوە زیندانی هەتاهەتایی بۆ بڕیاردرا و بە تاوانباری دڕندە لەقەڵەمدرا.

 

وەرگێڕان: پەری
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure