خانمە هونەرمەندێک مافی گەشتکردنی بۆ وڵاتێک لێقەدەغە دەکرێت

هەمەڕەنگ :: 24/06/2019‌ :: 912‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


دادوەری میسری" سمیر سەبری"  داوای بەپەلەی لەسەر ڕێگریکردنی خانمە هونەرمەندی لوبنانی" مریەم فارس"  بە چوونە ناو ووڵاتی میسر ڕاگەیاند، بەهۆی لێدوانەکەی وڵاتی مەغرب، کەهەندێک لەهاوڵاتیانی میسر پێیان وایە سووکایەتی بەمیسر دەکات.

 

خانمە هونەرمەند لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەوڵاتی مەغرب پەیامنێرێک پرسیاری ئەوەی لێدەکات بۆچی لەئاهەنگەکانی وڵاتی میسر بەشداری ناکاتو وونە، ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت" ئێستا داواکارییەکانم زۆر بووە و نرخم گرانە بۆ ئاهەنگەکانی میسر".

 

ئەم قسەیەی مریەم فارس خەڵکی میسری تووڕەکردووەو چەندین کۆمێنتیان لەسەر لێدوانەکەی نووسیوەو پێیان وایە سوکایەتی بەمیسر و خەڵکەکەی دەکات و شایەنی ئەوە نییە سەردانی ووڵاتەکەیان بکات.

 

بۆئەم مەبەستە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هاشتاگێکیان لەتۆڕی تویتەر بەناوی مریەم فارس درووستکردوە، لەماوەیەکی کەمدا لیستێکی زۆرترین بەشداربووی لەخۆگرتووە.

وەرگێڕان: پەری
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure