سەرتاشێک کەسێک لە مردنی مسۆگەر ڕزگار دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 898‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


گەنجێکی بریتانی دوای ئەوەی سەردانی سەرتاشێکی کرد بەمەبەستی چاککردنی سەر و ڕیشی بۆی ئاشکرابوو کە تووشی نەخۆشیەکی شێرپەنجەی چاوی دەگمەن بووە.

 
گەنجێکی ئەندازیار بەناوی" مات کرافورد" تەمەن 31 ساڵ، سەردانی سەرتاشێکی کرد، بە ئاوێنەی ژووری سەرتاشینەکەوە ڕیکلامێکی بینی کەتیایدا ئاماژە بە  ئۆفەرێک کرابوو لەیەکێک لەسەنتەرەکانی تایبەت بەپشکنینی چاو.

 

هەرگیز مات بڕواینەدەکرد چوونی بۆ ئەو پشکنینی چاوە ژیانی بەوشێوەیە دەگۆڕێت و لەمردن ڕزگاری دەکات، دوای پشکنینەکان مات بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تایبەتی چارەسەرکردنی چاو کرا، پاشان ڕەوانەی سەنتەرێکی چارەسەرکردنی شێرپەنجەی چاو کرا، لەوێ چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدراو توانرا نەخۆشییەکەی کۆنترۆڵ بکرێت.

 

وەرگێران: پەری زاهیر

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure