تازە بوكێكك لەناو ئارایشتگەیه‌كدا گیانی لەدەستدا

هەمەڕەنگ :: 24/06/2019‌ :: 34293‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


مەهناز ئەو خانمە گەنجەی كە تەنیا چەند مانگە هاوسەرگیری كردووە، بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری خوشكی هاوسەرەكەی دەچێتە ئارایشتگە و لەوێ بە شێوەیەكی سەیر گیان لەدەستدەدات.

سایتی تابناکی ئێران بڵاویکردۆتەوە: چەند رۆژ لەمەوبەر مەهنازی تەمەن 32 ساڵان كە تەنیا چەند مانگ بەسەر هاوسەرگیرییەكەیدا تێپەڕیوە، بڕیار دەدات بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری خوشکی هاوسەرەکەی، بچێتە ئارایشتگە و رەنگی قژی بگۆڕێت، بۆ ئەو مەبەستە دەچێتە ئارایشتگەیەکی ناسراوی شاری تاران.

بە وتەی هاوڕێکانی مەهناز "کاتێک ئارایشتکەرەکە قژی بۆ رەنگ کردووە، بەدڵی نەبووە بۆیە بەڵێنی پێدەدەن رۆژی دواتر بەو رەنگەی لێبکەن کە ئارەزووی دەکات، بۆیە رۆژی دواتر سەردانیان دەکاتەوە، بەڵام بە مەرگی کۆتایی دێت".

وەک ئەوەی سایتە ئێرانییەکە باسی کردووە "کاتێک بۆ دووەمین جار مەهناز قژی بۆ بۆیەکراوە، لەژێر ئامێری وشککەرەوەدا هەستی بە کزانەوە و خورانی سەری کردووە، بەڵام پێیان وتووە ئاساییە، تا ئەو کاتەی لەهۆشخۆی چووە و براوەتە نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لەدەستداوە".

دوای گیانلەدەستدانی مەهناز بۆ ئاشكرابوونی هۆكاری مردنی، تەرمەكەی دەبرێتە پزشكی دادەوەری و دەردەكەوێت "بەهۆی ماددە كیمیاییەكانی ناو رەنگەكە، دەمارێكی سەری مەهناز پچراوە و بووتە هۆی گیان لەدەستدانی".
دوای گیانلەدەستدانی مەهنازی تازە بووك، هاوسەرەكەیشی بە بیستنی ئەو هەواڵە تووش جەڵتە دەبێت.

وەرگێران: ئازوو محەمەد
پیاچوونەوە: ئەڤین

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure