ناونانی منداڵ بەم ناوانە قەدەغەکرا

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 20108‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دوارۆژ


لەکاتێکدا هەندێك ناو ئاساییە لە منداڵەکەتی بنێیت لە هەندێك دەوڵەتی دیکەدا بەهۆی هۆکاری ئاینی یان کەلتوریەوە قەدەغەیە.

بەپێی ڕۆژنامەی عوکاز-ی سعودی ساڵی 2014 وڵاتی سعودیە 50 ناوی قەدەغەکرد، چونکە لەگەڵ نەریتی کۆمەڵایەتی و ئاینی ناگونجێت یان لەبەر ئەوەی ناوی بیانی، دیارترینیان بريتين لە: عەبد رەسوڵ، لۆران، مەملەکە، سمو، عەبدناسر، سیتاڤ، یلین، لۆلاند، تەبارک، عەبد نەبی، بەسمەلە، مایا، لیندا، جبریل، نەبی، یلاج، ریلام، ئەلیس و مەلاک.
ناوی بێ مانا
هەندێك دەوڵەت ناوی بی مانا قەدەغە دەکات بۆ نموونە لە فڕەنسا نابێت کەس منداڵەکەی ناو بنێت (شیلک)، یان هەندێک ناوی تر هەیە وەک (ئەدۆڵف هیتلەر و بن لادن) لە ئەڵمانیا (ڕامبۆ و باتمان) لە مەکسیک قەدەغەیە تاوەکو خاوەنەکەی بەرەو توندوتیژی و کێشە نەبات.

ناوی کەسی بەناوبانگ و ئاژەڵ
لە وڵاتی فڕەنسا ناوی شازادە لیام قەدەغەیە و لە وڵاتی سوید ناوی ئلڤیس و ناوی ڕیهانا لە پورتوگال قەدەغەیە، هەروەها لە مالیزیا ناونانی خەڵک بەناوی ئاژەڵەوە زۆر شەرمەزارکەرە هەربۆیە چەندین ناوی وەک (مار) و (ورچ) قەدەغەیە.

ئەو ناوانەی بۆ هەردوو رەگەز دەگونجێن
ئەڵمانیا و دانيمارک ئەو ناوانەی قەدەغەکردووە کە بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەگونجێت وەک: تایلەر، جۆردان، ئاشلی، مۆرگان.

ناوی مارکە

لە هەندێک وڵاتدا ناوی مارکەکان قەدەغەیە، بۆ نموونە لە مەکسیک ناوی (فەیسبووک) و لە سوید ناوی (ئیکیا) و لە سویسرا ناوی (مرسیدس و نۆتیلا و مینی کوپەر) لە فڕەنسا و (شانێل) لە سویسرا قەدەغەیە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure