له‌ 40 هه‌زار باڵنده‌ی په‌نگویندا ته‌نها دوو بێچوو ده‌مێننه‌وه‌

ژینگە :: 06/07/2019‌ :: 231‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

له‌ ئالاسكا نزیكه‌ی 40 هه‌زار په‌نگوین به‌ هۆی نه‌بوونی خۆراكه‌وه‌ مردار ده‌بنه‌وه‌ و ته‌نها دوو بێچوو نه‌بێت كه‌ هێشتا له‌ ژیاندا ماون.


هه‌رچه‌نده‌ به‌ ته‌واوی دیار نییه‌ بۆچی ئه‌م هه‌موو په‌نگوینه‌ له‌ برسێتیدا مردار بوونه‌ته‌وه‌, به‌ڵام شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه‌دان هۆكاره‌كه‌ی نه‌مانی ماسی بچووكن له‌و ناوچه‌یه‌دا كه‌ خواردنی سه‌ره‌كی ئه‌م باڵندانه‌ن، نه‌مانی ئه‌م ماسییانه‌ش به‌هۆی گه‌رمبوونی زه‌وییه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین كێشه‌ی ژینگه‌یی دیكه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

و:كێوان 
بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure