یەکەم دەرکەوتنی فەهریە ئەفجان پاش لەدایکبوونی منداڵەکەی

دراما و سینەما :: 22/06/2019‌ :: 11675‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چەند وێنەیەکی خانمە ئەکتەری تورکی ناودار فەهریە ئەفجان-یان بڵاوکردەوە کە بەیەکەم دەرکەوتنی دادەنرێت پاش لەدایکبوونی منداڵەکەی.

 

لە وێنەکەدا فەهریە لە سەر ڕێگەی دارستانێک پاڵ بە عەرەبانەی منداڵەکەیەوە دەنێت و سەرنجی خەڵکی بەوەڕاکێشا کێشی دابەزاندووە، هەروەها ئەم خانمە هونەرمەندە وێنەیەکی تری بە جل و بەرگی ناوماڵەوە بڵاوکردەوە کاتێک بەدیار منداڵەکەیەوە شەونخونبووە و نیشانەکانی هیلاکی پێوە دیارە.

 

پێش چەند ڕۆژێک بەبۆ نەی ڕۆژی باوکانەوە فەهریە وێنەی دەستی هاوسەر و منداڵەکەی بڵاوکردەوە و لەماوەیەکی کەمدا زیاتر لە ملیۆنێک لایکی بۆ هات.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure