پێنج رێگه‌ی سه‌لمێنراو بۆ رێگری له‌ شێرپه‌نجه‌

تەندروستی :: 20/06/2019‌ :: 873‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی مردن. هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه‌ چاره‌سه‌ری هه‌یه‌، به‌ڵام تێچووه‌كه‌ی زۆره‌. به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێن خۆپاراستن له‌ چاره‌سه‌ر كردن باشتره‌ و زانست ئه‌م پێنج رێگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ رێگری له‌ شێرپه‌نجه‌:


1. واز له‌ جگه‌ره‌كێشان بهێنه‌: جگه‌ره‌كێشان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ندین جۆر ژه‌هر كه‌ له‌ دووكه‌ڵی جگه‌ره‌دا هه‌ن هۆكاره‌ بۆ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌.
2. خواردنه‌وه‌ی كحول كه‌م بكه‌ره‌وه‌: خواردنه‌وه‌ی كحول په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌ زیادبوونی ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌وه‌ له‌وانه‌ش شێرپه‌نجه‌كانی ناوده‌م و جگه‌ر و كۆڵۆن و كۆم. خواردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ 50 گرام كحول (كه‌ له‌ 5 بیره‌دا هه‌یه‌) ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌دوو تا سێ ئه‌وه‌نده‌ زیاد ده‌كات.

3. له‌شڕێكی و دابه‌زاندنی كێشی زیاده‌: قه‌ڵه‌وی چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌وانه‌ش نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌ به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌كانی كۆڵۆن و گورچیله‌ و جگه‌ر و په‌نكریاس و خوێن. هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ قه‌ڵه‌وی ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی درێژخایه‌ن كه‌ ئه‌ویش هۆكاره‌ بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌. 
4. سه‌وزه‌كانی یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دابه‌زاندنی ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌: سه‌وزه‌كانی وه‌ك برۆكلی و قه‌رنابیت و سڵق و كه‌له‌رم ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها ڤیتامینی پێویستیان تێدایه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و خانه‌كانی له‌ش و DNAی خانه‌كانی له‌ش ده‌پارێزێت. هه‌رچه‌نده‌ هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ نه‌یسه‌لماندووه‌ تا چ راده‌یه‌ك ئه‌م جۆره‌ سه‌وزه‌یه‌ رێگره‌ له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن بوون بڕێكی زۆر كه‌م سه‌وزه‌یان خواردووه‌.
5. تۆوی كه‌تان ئه‌گه‌ری تووشبوونی ژنانی نائومێد به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌م ده‌كاته‌وه‌: تۆوی كه‌تان یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ به‌سووده‌كان و خواردنی تۆوی كه‌تان به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری تووشبوونی ژنانی ته‌مه‌نی نائومێدی به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك داده‌به‌زێنێت. ئه‌و ژنانه‌ش كه‌ تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بوون، خواردنی تۆوی كه‌تان رێگری ده‌كات له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌كه‌ له‌ له‌شیاندا. 

و: س ر

پ: رێباز

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure