برژانگی دەستکرد چی بەسەر چاودا دەهێنێت؟

هەمەڕەنگ :: 20/06/2019‌ :: 798‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


برژانگی پڕ و درێژ بە سیفەتێکی سەرنجڕاکێش دادەنرێت بەتایبەتی لە ژناندا، هەربۆیە بواری بەرهەمهێنانی برژانگی دەستکرد بەردەوام لە گەشەسەندندایە، بەڵام ئەم برژانگە دەستکردانە چەند مەترسیەک دەخەنە سەر تەندروستی.

 
لەکاتێکدا دانانی ئەو برژانگانەی یەک پارچەیە ئاسانترە زۆرکەس لەلای پسپۆران برژانگی تاڵ دادەنێن کە بەجۆرە کەتیرەیەکی تایبەتەوە دەنوسێنرێت بە برژانگە ڕاستیەکانەوە ئەمەش پڕۆسەیەکی وردە، چونکە تەنیا پێڵوی سەرەوە نزیکەی 150 بۆ 250 برژانگی پێوە.


ئەم پڕۆسەیە ماوەی کاتژمێر و نیوێک بۆ سێ کاتژمێری پێ دەچێت و دواتر نابێت بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ئاوی بەربکەوێت یان بچیتە گەرماوەوە.


تەنانەت ئەگەر هەموو هەنگاوەکان بە باشی پەیڕەوی بکرێت، ڕەنگە پێڵوی چاوت هەوبکات و ببێتە هۆی ئازار و خورانێکی زۆر، هەروەها ڕەنگە ببێتە هۆی هەستیاری و دواتر بگۆڕیت بۆ ئەکزیما.


بۆ پاراستنە نەک جوانی
پێویستە بزانیت لە بنچینەدا بوونی برژانگ سودی خۆی هەیە و چاو لە تەپ و تۆز و ئارەق و ڕەشەبا دەپارێزێت، هەروەها برژانگ پێویستی بە شەش مانگە تاوەکو گەشە دەکات و دواتر 100 بۆ 150 رۆژ دەژی و هەمیشە پاش کەوتنی دانەیەکی تر لە جێگەی دروست دەبێتەوە، بەڵام رەنگە هەمان درێژی یان پڕی نەبێت ئەمەش وادەکات خانمان پەنا بەرنە بەر برژانگی دەستکرد.


لە ئاسیاوە دەهێنرێت
ئەو برژانگانەی لە ئاژەڵی مینک دروست دەکرێت لە چین و کۆریای باشوورەوە دەهێنرێت، چونکە یاساکانی پاراستنی ئاژەڵ تیایاندا زۆر بەهێز نیە.

وەرگیڕان:هیڤی فەرهاد

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure