له‌ په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیدا لووتت بكه‌ به‌ دادوه‌ر

هەمەڕەنگ :: 20/06/2019‌ :: 1817‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
زۆرجار په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری له‌ بینینه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و هه‌سته‌كانی بینین و بیستن رۆڵی گه‌وره‌ی تێدا ده‌گێڕن. به‌ڵام هه‌ستی بۆنكردن كه‌مترین بایه‌خی پێ دراوه‌.

چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ هه‌ستی بۆنكردن ده‌توانێت رۆڵی زۆر له‌ تێگه‌یشتن له‌ بارودۆخی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌كه‌ و پێشبینیكردنی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا بگێڕێت. بۆ نمونه‌، كاتێك كه‌ بزانیت كه‌سی به‌رامبه‌ر توانای جیاكردنه‌وه‌ی بۆنه‌ ناخۆشه‌كانی نییه‌، ئه‌وا ره‌نگه‌ نیشانه‌ی كێشه‌ی ده‌روونیی كه‌سه‌كه‌ بێت و كه‌سێكی شه‌ڕه‌نگێز بێت چونكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ ته‌نانه‌ت بۆنی وه‌ك بۆنی ماسی و بۆنی قاوه‌ كه‌ دوو بۆنی ئاشكران جیا بكه‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ توانای بۆنكردنیان لاوازه‌ خه‌مۆكترن و توانای سێكیسییان لاوازه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ دروست ده‌كات. 

جگه‌ له‌وه‌، بۆنكردن ده‌توانێت داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ نیشان بدات. بۆ نمونه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ رابردوودا له‌كاتی ژوان له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یاندا بۆنی خۆشیان له‌خۆیان داوه‌ و ئێستاش له‌و كاره‌ به‌رده‌وامن، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ئاسووده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی چیتر بایه‌خ به‌ بۆنخۆشیی خۆیان ناده‌ن كه‌سانێكن چیتر بایه‌خ به‌ پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ناده‌ن.

هه‌روه‌ها تێڕوانین به‌رامبه‌ر بۆنی كه‌سی به‌رامبه‌ریش گرنگیی خۆی هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێشتر به‌ بۆنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئاسووده‌ بووبێت و ئێستا به‌ بۆنێكی ناخۆشی بزانێت نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌ماوه‌ بۆی و په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان چیتر به‌هێز و ته‌ندروست نییه‌.

هه‌ربۆیه‌، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانتدا بایه‌خ به‌ لووت و هه‌ستی بۆنكردنت بده‌ و به‌وه‌ش له‌ خۆت و به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تێ بگه‌.

و: س ر

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure