چیرۆکی ئەو دوو خوشکەی خۆشەویستەکانیان لەیەکیان جیاناکاتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2865‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


هەمیشە دوانەی لەیەکچوو توشی رووداوی پێکەنیناوی دەبن، چونکە خەڵکی ناتوانن بە ئاسانی لەیەکیان جیابکەنەوە، هەرئەمەشە بەسەر دوانەیەک بەناوی شنای و رینایدا هاتووە و تەنانەت هاوڕێ و خزمەکانیشیان ناتوانن بە ئاسانی لەیەکیان جیابکەنەوە لەبەر ئەوەی هەمیشە جل و بەرگی و ماکیاجی هاوشێوە دەکەن.

 
بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ئەم دوانەیە تەمەنیان 19 ساڵە و لەشای هامبشیر دەژین و لە هەمان زانکۆ دەخوێنن، بۆ هەڵخەڵەتاندنی کەسانی چواردەوریان هەمیشە بە جلوبەرگی هاشێوەوە دەردەکەون و وانەکانیان دەگۆڕنەوە بەبێ ئەوەی کەس هەست بکات.

ئەم  دوانەیە دەڵێن،  لە منداڵیدا ڕقیان لەوەبووە کە دوانەن و هەمیشە جلوبەرگی لەیەک جیاوازیان پۆشیوە، بەڵام لە سەرەتای ساڵی پێشووەوە بڕیاریانداوە هاوشێوەی یەکتر جلوبەرگ بپۆشن و قژیان تەسریحە بکەن و ماکیاج بکەن.
تاکە جیاوازی نێوان ئەم دوانەیە ئەوەیە یەکێکیان خاڵێکی بچوک بە ملیەوە هەیە و ئەوی تریان لەخوار لێوی خاڵێکی بچوکی هەیە و دەگێڕنەوە کە تەنانەت خۆشەویستەکانیشیان لەیەکیان جیاناکاتەوە.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure