بەدبەخترین زاوای جیهان...بزانە چی بەسەردا هاتووە

هەمەڕەنگ :: 20/06/2019‌ :: 13046‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


هەموو زاوایەک بە پەرۆشە چاوەڕێی ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی دەکات، بەڵام زاوایەکی بەدبەختی سکۆتلەندی لەو ڕۆژەدا لە هۆشخۆی دەچێت.

بەپێی ڕۆژنامەی میرەری بڕیتانی زاوا لەکاتی هاتنەخوارەوەی لە قادرمەکان لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی چوونی بۆ مانگی هەنگوینی کەوتە خوارەوە و سەری بە سەختی بریندار بوو.
زاواکە تەمەنی 50 ساڵە و ناوی (کریس)ە پاش چەند کاتژمێرێک لە ئاهەنگەکەی لەسەر قادرمەی هۆتێلەکەوە کەوتە خوارەوە و بە سەختی برینداربوو، دواتر ئەڤرێل-ی هاوسەری لە ڕێگەی فەیسبووکەوە ئاشکرایکرد هاوسەرەکەی لە بەرزی سێ مەتر و نیوەوە کەتووەتە خوارەوە و لەهۆش خۆی چووە و هێشتا باری تەندروستی ناجێگیرە.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure