بەبۆنەی رۆژی باوکەوە بۆراک وێنەیەک لەگەڵ منداڵەکەی بڵاودەکاتەوە

هەمەڕەنگ :: 20/06/2019‌ :: 5533‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
ئەکتەری تورکی ناودار بۆراک ئۆزجفیت و فەهریە ئەفجانی هاوسەری لەکاتی لەدایکبوونی منداڵەکەیانەوە وێنەیان بڵاونەکردووەتەوە.

بۆراک هەوادارانی شۆککرد و بەبۆنەی ڕۆژی باوکەوە وێنەی دەستی خۆی و منداڵەکەی بڵاوکردەوە ولەسەری نوسی (کوڕم)، هەروەها هەوادارانیش پیرۆزبایی ڕۆژی باوکیان لێ کرد و داوایان لێکرد وێنەی (کاران)ی کوڕی بڵاوبکاتەوە.
مانگی حوزەیرانی ساڵی 2017 ئەم دوو ئەکتەرە هاوسەرگیریانکرد و مانگی نیسانی پێشوو یەکەم منداڵیان بەناوی (کاران) لەدایکبوو، لەلایەکی ترەوە بۆراک خۆی ئامادە دەکات بۆ وێنەگرتنی تازەترین زنجیرە درامای بەناوی (قیامەی عوسمان) کە زنجیرە درامایەکی مێژووییە و  ئەکتەری تورکی (ئنجین ئەلتان)پاڵەوانیەتی پێنج بەشی پێشووی بینیوە.

 

وەرگیڕان:هیڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure