هۆکارەکانی قرقێنە چین؟

هەمەڕەنگ :: 20/06/2019‌ :: 368‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

قرقێنە یان بای قوڕگ، گاز یان هەوایەكە كە بە دەنگەوە لە قورگ دێتە دەرەوە و زۆر جاریش بۆنێكی ناخۆشی هەیە.


بێهداشت نیوزی فارسی لە راپۆرتێكدا لەسەر قرقێنە و هۆكارەكانی بڵاویدەكاتەوە: هۆكارە سەرەكییەكانی قرقێنە لێدان، خووە هەڵەکانی خواردنە كە بریتین لە زۆر خواردن، پابەند نەبوون بە ژەمە خواردنەكان و خواردنی خواردنە چەورەكان و خواردنە تیژەكانە.

هەروەها خواردنەوە گازدارەكان و لەوانە ئاوی گازدار و جۆرە جیاوازەكانی ساردی و كۆلاكان و وزە بەخشەكان، فشارێكی زۆر بۆ گەدە دێنن و دەبنە هۆی قرقێنە لێدانی بەردەوام و بەدوای یەكدا.

جاری واش هەیە قرقێنە بەهۆی هەستیاری بە خواردنەكانەوە روو دەدات.

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure