كوڕێك به‌ هاوكارى هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى قێزه‌ون دایكى خۆى ده‌كوژێت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2281‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى دادوه‌ریدا ده‌ركه‌وت دانیشتوویه‌كى شارى دوبه‌ى كه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى وڵاتێكى ئاسیاییه‌ و له‌ سیه‌كانى ته‌مه‌ندایه‌ خۆى و هاوژینه‌كه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆر ئه‌شكه‌نجه‌ى دایكى كوڕه‌كه‌یان داوه‌ و له‌ ئاكامدا چه‌ندین ئێسكى جه‌سته‌ى شكاوه‌، هه‌ر به‌وه‌ش ڕانه‌وه‌ستاون ئاوى گه‌رمیشیان پێدا كردووه‌، دواتر دایكه‌كه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رچاوه‌كانى پۆلیس ده‌ڵێن: "سه‌ره‌ڕاى په‌ككه‌وتنى دایكى و تێكچوونى بارى ته‌ندروستى به‌شێوه‌یه‌كى ترسناك كه‌چى ئه‌و ژن و مێرده‌ سه‌نته‌ره‌ ته‌ندروستیه‌كانیان ئاگادارنه‌كردۆته‌وه‌ و به‌ڕێكه‌وت دراوسێیه‌ك به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی زانیووه‌".

ڕاپۆرتى پزیشكى دادوه‌رى ده‌ڵێت: "ئه‌و ژنه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌ هێنده‌ له‌ دۆخێكى خراپدا بووه‌ به‌ درێژاى چه‌ندین مانگ كه‌ له‌ كاتى مردنیدا كێشى ته‌نیا 29 كیلۆ بووه‌".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure