ئاگاداربن له‌به‌رچاو منداڵ ماكیاژ مه‌كه‌ن مه‌ترسیداره‌

هەمەڕەنگ :: 20/06/2019‌ :: 1373‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


پسپۆڕانی بریتانی له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایانكردووه‌: به‌رهه‌مه‌ پاككه‌ره‌وه‌كانی پێست، قژ و جه‌سته‌  و بۆنه‌كان له‌وانه‌ش: شامپۆ، بۆیه‌، پاككه‌ره‌وه‌ی بۆیه‌ و شێداركه‌ره‌وه‌كان، هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌ن كه‌ له‌ هه‌ر دوو كاتژمێرێكدا منداڵێك ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ بكرێت لەو وڵاتە.


ئه‌و پسپۆڕانه‌ ده‌ڵێن: كۆمه‌ڵێك له‌ منداڵان و مێردمنداڵان، حه‌ز ده‌كه‌ن به‌ به‌كارهێنانی ماكیاژ و ماده‌ كیمیاییه‌كانی جوانكاری، خۆیان گه‌وره‌تر نیشانبده‌ن، یان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌یانخۆن، به‌ تایبه‌ت له‌ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن سێ ساڵ، زۆربه‌ی ئه‌م منداڵانه‌ تووشى ژه‌هراویبوون و سوتانى كیمیایی ده‌بن.

ئه‌و پسپۆڕه‌ بریتانییانه‌ پێشنیار ده‌كه‌ن كه‌ره‌سته‌ی ماكیاژ و پاككه‌ره‌وه‌كان له‌به‌رده‌ست منداڵاندا دانه‌نرێن، له‌به‌رچاو منداڵیش ماكیاژ نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ قتو یان  شوێنێك دایان نه‌نێن كه‌ به‌ ماده‌ی خۆراكییان بزانن  و بیانخۆن.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure