پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 20/06/2019‌ :: 3306‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ

كاوڕ
ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كى پسپۆڕانه‌ كار و وانه‌كانت ئه‌نجام بده‌، له‌ هه‌موو كاتێكى تر زیاتر بیرتیژ ده‌بیت و به‌وهۆیه‌وه‌ كێشه‌ و گرفته‌كانت زیاتر ده‌بینیت، وه‌لانانى هه‌ست و سۆز یارمه‌تیده‌رت ده‌بێت بۆ دانانى پلان و هه‌نگاونانى دروست و بیركردنه‌وه‌ت زیاتر لۆژیكى ده‌بێت.

گا
گۆڕانكارى باش له‌ژیانتدا بكه‌ و به‌هۆى ئه‌و گۆڕانكارییه‌وه‌ ده‌توانیت كه‌مێك پشوو بده‌یت، خۆشى له‌ رۆتینى رۆژانه‌ت وه‌رده‌گریت و تۆ له‌وانه‌یت كه‌ حه‌زت له‌ یاسا و سیستم هه‌یه‌ و له‌و كه‌سانه‌ تێده‌گه‌یت كه‌ نوێن و ته‌حه‌دا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ناچار ده‌بیت خۆت له‌گه‌ڵ یاسا و بیرۆكه‌ نوێیه‌كان بگونجێنیت، له‌برى ئه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ى له‌ده‌ستى تۆدانین ره‌تبكه‌یته‌وه‌، باشترین هه‌وڵى خۆت بده‌ و به‌ سنگ فراوانییه‌وه‌ پێشوازییان لێبكه‌، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیت ده‌دات بۆئه‌وه‌ى زانیارییه‌ نوێیه‌كان خێراتر وه‌ربگریت.

دووانه‌
ئه‌مڕۆ بیركردنه‌وه‌كانت نوێ و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بن، به‌ گۆڕینى شێوازى هه‌ڵسوكه‌وتت جیاواز له‌ پێشتر ده‌توانیت سه‌رنجى ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ت به‌لاى خۆتدا رابكێشیت و بیركردنه‌وه‌ى ته‌سكیان به‌رامبه‌ر خۆت بگۆڕیت، تۆ كه‌سێكى یاخیت و حه‌زى سه‌یر و جیاوازت هه‌یه‌. خۆشى له‌ به‌دواداچوونى بیرۆكه‌ى نامۆ ده‌بینیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شتگه‌یه‌نێته‌ هیچ سنوورێكى دیاریكراو.

قرژاڵ
تۆ كه‌سێكى هه‌ستیاریت بۆ گۆڕانكارى له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانتدا، ئه‌مڕۆ له‌ یه‌كێك له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نزیكه‌كانتدا ساردوسڕى به‌د ده‌كه‌یت، به‌ڵام به‌ كه‌سى وه‌ریمه‌گره‌ و به‌شێوه‌یه‌كى نائاسایى لێكى مه‌ده‌ره‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌س پێویستیان به‌وه‌یه‌ بۆشاییه‌كیان پێبدرێت و له‌وانه‌یه‌ ئێستا شتێك كارى تێكردبێت بۆیه‌ به‌وشێوه‌یه‌یه‌.

شێر
ئه‌مڕۆ هه‌وڵ و كۆششه‌كانت ئه‌نجامیان ده‌بێت، له‌و كه‌سانه‌ نزیك ببه‌ره‌وه‌ كه‌ بیركردنه‌وه‌یان له‌خۆته‌وه‌ نزیكه‌، ژماره‌كان هێزى خۆیان هه‌یه‌ و به‌ لكاندن و هاوبه‌شى پێكردنى بیرۆكه‌كانت له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا ده‌توانیت داهێنانى زیاتر بكه‌یت، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ سه‌ربگرێت، گرنگه‌ خۆبه‌زلزانینت بخه‌یته‌ لاوه‌.

فه‌ریك
ئه‌مڕۆ ئه‌و چه‌مك و رێكارانه‌ى كه‌ ئاشنا نیت پێیان سه‌رنجت راده‌كێشن، زۆر سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت و بیر له‌ بیرۆكه‌ى داهێنه‌رانه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ و هه‌ندێك شت تووشى دڵه‌راوكێت ده‌كه‌ن، به‌ڵام تۆ زۆر كرداریت و ده‌توانیت شتى نامۆ و بابه‌ته‌كان و كه‌سى نائاسایى بناسیته‌وه‌ و به‌باشى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر گرنگى به‌ كه‌سێك یان شتێك بده‌یت ته‌نیا له‌به‌ر هۆكارێكى باشه‌.

ته‌رازوو 
ئه‌مڕۆ زۆر ژیرانه‌ له‌ جیهان و ده‌ورووبه‌رت ده‌ڕوانیت، به‌چاوێكى زانستى و به‌ مه‌راقه‌وه‌ له‌و شتانه‌ ده‌ڕوانیت كه‌ ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت، بیر له‌ هه‌موو ئه‌گه‌ر و گۆڕانكارى و تاقیكردنه‌وه‌ و هه‌مه‌ڕه‌نگییه‌ك ده‌كه‌یته‌وه‌ تا ده‌گه‌یت به‌ ئه‌نجامێك كه‌ شایه‌نى جێبه‌جێكردن بێت.

دووپشك
ئه‌مڕۆ كه‌شه‌كه‌ ده‌گۆڕێت و كاره‌كانت به‌باشى به‌ڕێوه‌ناچن و بیرۆكه‌ و گۆڕانكارییه‌كانت چه‌قده‌به‌ستن و له‌ شوێنێكدا گیرده‌خۆیت، به‌ڵام پێویسته‌ به‌رده‌وام بیت له‌ هه‌وڵه‌كانت تا بتوانیت خۆت له‌و بارودۆخه‌ رزگار بكه‌یت.

كه‌وان
تۆ كه‌سێكى سه‌نگینیت له‌دڵه‌وه‌ و ئه‌مڕۆ پڕ وزه‌ ده‌بیت، باشترین بیرۆكه‌ و هه‌له‌كانت له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن كه‌ ته‌واو خۆت بیت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت و كاریان له‌سه‌ر بكه‌یت ده‌توانیت نوێگه‌رى له‌ بیرۆكه‌ نائاساییه‌كاندا بكه‌یت.

گیسك
ئه‌مڕۆ وه‌كو زانایه‌ك بیربكه‌ره‌وه‌، باوه‌ش به‌ چه‌مكه‌ واتاییه‌كاندا بكه‌، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ى ناتوانیت پێوانه‌یان بكه‌یت ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هیچ به‌هایه‌كیان نییه‌، ئه‌و وزه‌یه‌ى كه‌ ئێستا هه‌ته‌، له‌ دواكه‌وتنى رێچكه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌دا سه‌رفى بكه‌ و هه‌رئه‌وه‌نده‌ له‌خۆت بپرسه‌ "چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر؟" دواتر هۆكار بۆ ئه‌و وه‌ڵامانه‌ بهێنه‌ره‌وه‌ كه‌ دێنه‌ به‌رده‌ستت ته‌نانه‌ت وه‌ڵامه‌ نامۆكانیش.

سه‌تڵ
ئه‌مڕۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى خاوه‌ن بیرۆكه‌ن له‌ده‌ورى خۆت كۆبكه‌ره‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ هاوبه‌شتم و هانده‌رن له‌ به‌ره‌وپێشبردنى مه‌سه‌له‌یه‌كى گرنگدا، كاره‌كان به‌شێوه‌ى تیم زۆر باشتر به‌ڕێوه‌ده‌چن، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌مووان ته‌ركیز ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هه‌مان شت.

نه‌هه‌نگ
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت وزه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش و نامۆت ده‌بێت، نوقمى بیرۆكه‌ى زۆر نائاسایى ده‌بیت، خه‌ڵكى سه‌رشێت و دڵگیر ده‌ناسیت و زۆر مێشك فراوان ده‌بیت خواروخێچییه‌كانى كه‌سه‌كان قوبوڵ ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ش شتێكى زۆر باشه‌ تا ئه‌وكاته‌ى ئه‌وه‌ى ده‌ته‌وێت له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ت به‌ده‌ستى ده‌هێنیت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure