ئه‌م 6 خواردنه‌وه‌یه‌ بخۆ و ئاوسانى سك-ت مه‌هێڵه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 12387‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ 


گومانى تێدا نیه‌ ئاوسانى گه‌ده‌ ده‌بێته‌ مایه‌یی ناڕه‌حه‌تى بۆ مرۆڤ. له‌ ڕووى ده‌روونى و جه‌سته‌ییه‌وه‌ ئازارى ده‌دات زۆرجار ئاوسانى سك و گه‌ده‌ ئه‌نجامى زۆرخۆرییه‌.


ئه‌م خواردنه‌وانەى خواره‌وه‌ ده‌توانن یاریده‌درێكى باشبن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ و سوك كردنى زیانه‌كانى. بۆ خۆپاراستن لێى هه‌ر هێنده‌ به‌سه‌ چه‌ند گۆڕانكاریه‌كى ساده‌ له‌ شێوازى ژیاندا ئه‌نجامبده‌ین بۆ نموونه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان خواردنه‌وه‌ به‌سووده‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاوسانى گه‌ده‌ بریتین له‌:

1. چاى نه‌عنا 
چونكه‌ ماسولكه‌كان خاو ده‌كاته‌وه‌ و غازى ئابڵوقه‌دراو له‌ كۆئه‌ندامى هه‌رس ئازاد ده‌كات.

2. ئاوى گوێزى هندى 
خواردنه‌وه‌ى ئاوى گوێزى هندى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام كارێكى به‌سوده‌ چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسیۆم.

3. ئاو 
بونى ئاو ڕێكارێكى زۆر چاكه‌ بۆ یارمه‌تیدانى جه‌سته‌ كه‌ خۆى ڕزگاربكات له‌ شله‌مه‌نیه‌كانى دیكه‌.

4. ئاو و لیمۆ
لیمۆ بژارده‌یه‌كى باشه‌ بیكه‌یته‌ ئاوه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت كاتێك كه‌ هه‌رسكردن زه‌حمه‌ت ده‌بێت.

5. چاى زه‌نجه‌فیل 
به‌ تایبه‌ت دواى خواردنى ژه‌مێكى قورس ئه‌گه‌ر چاى زه‌نجه‌فیل بخۆیته‌وه‌ به‌د هه‌رسكردن و ئاوسانى سك كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

6. شه‌ربه‌ت
شه‌ربه‌ته‌كانى مۆز و ئاڤۆگادۆ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ پۆتاسیۆم كارێكى به‌سوده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ناڕه‌حه‌تیه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌رس و چاره‌سه‌ركردنى سك ئاوسان.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure