به‌كارهێنانی مۆبایل له‌ شه‌ودا 3 مه‌ترسیی گه‌وره‌ی هه‌یه‌

هەمەڕەنگ :: 19/06/2019‌ :: 5914‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
كاتێك مۆبایله‌كه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرین و به‌ ئینته‌رنێت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێین، كاتێكی زۆر له‌ به‌كارهێنانی به‌رده‌وام ده‌بین و زۆرجار تا ناو جێگاش مۆبایله‌كه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌م كاره‌ ده‌شێت زیانی گه‌وره‌ به‌ ته‌ندروستیی مرۆڤ بگه‌یه‌نێت.

شاشه‌ی مۆبایل تیشكێكی ره‌نگ شین بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ خه‌و تێك ده‌دات، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌كارهێنانی مۆبایل له‌ شه‌ودا ئه‌م سێ مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی دروست بكات:

1. مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی خه‌و و تێكچوونی خه‌ویش یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و پرۆستات. میلاتۆنین كه‌ ئه‌و دژه‌ ئۆكسێنه‌ به‌هێزه‌یه‌ كه‌ به‌رگریی ده‌كات به‌رامبه‌ر شێرپه‌نجه‌ به‌هۆی ئه‌و تیشكه‌ شینه‌ی مۆبایله‌وه‌ له‌كار ده‌وه‌ستێت.

2. خه‌و تێك ده‌دات، وه‌ك وتمان تیشكی ره‌نگ شین میلاتۆنین ناچالاك ده‌كات كه‌ هۆڕمۆنێكه‌ خه‌و رێك ده‌خات. تێكچوونی خه‌ویش هۆكارێكه‌ بۆ چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌وانه‌ش: زیادبوونی كێش، خه‌مۆكی، كێشه‌ی كۆئه‌ندامی دڵ، لاوازكردنی توانای یاده‌وه‌ری، پیربوونی پێست، و خاوبوونه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌.

3. زیانی گه‌وره‌ به‌ چاو ده‌گه‌یه‌نێت چونكه‌ ئه‌و تیشكه‌ ره‌نگ شینه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ خانه‌كانی تۆڕی چاو و له‌ده‌ستدانی توانای بینینی ناوه‌ند. به‌ وته‌ی پزیشكێك به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك واده‌كات چاوی كه‌سێكی سی و پێنج ساڵان وه‌ك چاوی كه‌سێكی حه‌فتا و پێنج ساڵان بێتوانا و لاواز ببێت.

و: س ر
پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure