ڤیدیۆ: لەئێران کچێک لێیدەدرێت و بەشەقامەکاندا ڕادەکێشرێت

هەمەڕەنگ :: 19/06/2019‌ :: 10922‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ژنێکی ئێرانی لەناوەڕاستی شەقامدا لەبەرچاوی خەڵکی لێیدرا و سوکایەتی پێکرا لەبەر ئەوەی بەبێ سەرپۆش سەمایکرد.

 
ئەم ڕووداوە لە شاری ڕاشت لە ئێران ڕوویداوە و لە ڤیدیۆکەدا دیارە ژنێک لە ناوەڕاستی شەقامێکی قەرەباڵغ وەستاوە، دواتر چەند پیاوێک هێرشی دەکەنە سەر و قاچی دەگرن و بە زەویدا ڕایدەکێشن و خەڵکی لەدواوە چەپڵەی بۆ لێدەدەن.

دواتر کچەکە هەڵدەسێتەوە و بەرەو رووی هێرشبەرەکەی دەڕوات ئەویش بۆکسێک دەدات لە رووخساری، لە ڤیدیۆکەدا دیارە ژنەکە هاوار دەکات بەڵام پیاوەکانی تریش لە پشتەوە پێدەکەنن، دواتر ڤیدیۆکە دەبڕێت و دەگاتە ئەوەی ژنەکە لە ترسا لە شوێنەکە هەڵدێت.

یاسای سەپۆش لە ساڵی 1979 وە سەپێنراوە و کچان دەبێت لە تەمەنی 13 ساڵیەوە سەرپۆش بکەن و هەرکەسێک یاساکە بشکێنێت سزای 500.000 ریال (17 پاوەن) و تا دوو مانگ زیندانی دەکرێت.

وەرگێڕان: ه. ف 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure