وێنەی کچەکانی لەمیس بڵاودەکرێتەوە

دراما و سینەما :: 18/06/2019‌ :: 29875‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

وێنەگران وێنەیەکی خانمە هونەرمەندی تورکی ( توبا بویوکستۆن )ی ناسراو بە لەمیس-یان بڵاوکردەوە کاتێک لەگەڵ هاوسەری پێشووی لە ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندنی دوانەکەیان ئامادەبوون.

ئەم دوانەیە ناویان مایا وتوبراک-ە و بە جوانیەکەیان سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشا، چونکە سەرەڕای ئەوەی دوانەن لەیەک ناچن بەشیوەیەک یەکێکیان لە باوکی دەچێت و ئەوی تریان لە دایکی دەچێت.

هەروەها توبای دایکیان عەزیەکی گوڵداری لەبەردابوو و لەگەڵ پێڵاوێکی ڕەنگ سور ڕێکی خستبوو و مەکیاجێکی تەنکی کردبوو.

ئەم خانمە هونەرمەندە کەلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکەسایەتی (لەمیس) بەناوبانگە بەردەوام وێنەی خۆی لەگەڵ دوانەکەی بڵاودەکاتەوە تاوەکو بۆ خەڵکی بسەلمێنێت تەنانەت پاش جیابوونەوە لە هاوسەرەکەشی گرنگی بە منداڵەکانی دەدات.


 

و:هیڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure