کوڕێک قێزەونترین کار بەرامبەر دایک و باوکی دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 838‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

لە دیارەدەیەکی چاوەڕوان نەکراودا گەنجێک لە وڵاتی تایلاند دایک و باوکی دەرمانخوارد لەبەرئەوەی بڕیاریاندا ئەنتەرنێتی لێدووربخەنەوە، چونکە ئالوودەی یارییە ئەلکترۆنیەکان بوبوو.

بەپێی ڕۆژنامەی" میرەر"، ساک دوغانی تەمەن ٢٩ گەڕاوەتەوە ماڵەوە و دەستیکردوە بە یاریکردن بە مۆبایلەکەی، لەبەر دەنگەدەنگ و قسەکردن بە ئۆنلاین دایک و باوکی بێزارکردوە و نەیانتوانیوە تا بەرەبەیان خەویان لێبکەوێت، تشاکری خامروانگی تەمەن ٥٢ ساڵ کە دەکاتە باوکی ساک، تووڕەبووە و ئینتەرنێتەکەی کوژاندوەتەوە، ساک زۆر تووڕەبوە و هاواریکردوە پاشان نوستووە.

بۆ ڕۆژی دواتر کاتێک دایکی ساک بەمەبەستی چێشتلێنان ئاو لە تەنکیەکەیان دەهێنێت هەست بە بۆنێکی ناخۆش دەکات، دواتر بۆیدەردەکەوێت کە ژەهری قڕکردنی مێروو کراوەتە ئاوەکەوە، بڕیاردەدەن پۆلیس ئاگاداربکەنەوە، دوای لێکۆلینەوە پۆلیس ئاشکرایدەکات ئەوەی ئەو کارەیکردوە کوڕەکەیانبووە.

ساک دانی بەتاوانەکەیداناوە و وتویەتی لەئەنجامی تووڕەبونەوە ئەو کارەی ئەنجامداوە و پەشیمانە.
و: پەری

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure