وێنە: ببینە مارێک چۆن تیمساحێکی زەبەلاح قووت دەدات

هەمەڕەنگ :: 17/06/2019‌ :: 1835‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

عاشقانی ژیانی سرووشتی هەمیشە وێنەی سەیر و سەرنجڕاکێشی ژینگە و ئاژەڵان دەگرن، فۆتۆگرافەری بەناوبانگ"مارتن مولر" کۆمەڵێک وێنەی مارێکی گرتووە کە بەساغی تیمساحێکی زەبەلاح قووت دەدات، وێنەکان تەزوو بەلەشدا دەهێنن.

لە وێنەکاندا دەردەکەوێت مارەکە دەمی کردوەتەوە و تیمساحەکە قووت دەدات، مارەکە لە جۆری" بایسۆن"ە یەکێکە لە دووەمین ماری زەبەلاح لە ئوستورالیا، مارتن وێنەکەی لەناو بەلەمەکەی خۆیەوە گرتووە لە شاخی ئایزا لەناوچەی کویزلاند لە ئوسترالیا.

مارتن وێنەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی خۆی بڵاوکردەوە، بینەرێکی زۆری هەبوو، وێنەکە لایک و کۆمێنتێکی زۆری بۆچووە. هەندێک لەبەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەسەر وێنەکە نوسیویانە چوون بۆ ئەو شوێنانە مەترسیدارە و بەدەستی خۆت ژیانت دەخەیتە مەترسییەوە، یەکێکیتریش نوسیویەتی ئەمە یەکێکە لەو مردنانەی هەمیشە لێیدەترسم.

و: پەری

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure