چارەسەرێکى نوێی شیرپەنچە لەقۆناغى تاقیکردنەوەدایە

تەندروستی :: 17/06/2019‌ :: 402‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

بەپێی تاقیکردنەوەیەکى نوێ توێژەران توانییان شێوازێک بەکاربهێنن بۆ ئەوەى نەهێڵن خانە شیرپەنجەییەکان بەرگرى لەخۆیان بکەن بەرامبەر چارەسەرە کیمیاوییەکان.


بەپێی سایتى (میدیکاڵ نیوز تودەى) توێژەران دواى پشکنینى 10 هەزار دەرمان پێکهاتەیەکیان دۆزییەوە کە ماددەى (سیسبلاتین) بەهێزدەکات، بەمەش دەتواندرێت وەک کوتانێک بەکاربهێندرێت بۆ کەمکردنەوەى رێژەى بەرگریکردنى ئەو خانە شیرپەنجەییانەى بەرپەرچى چارەسەرە کیمیاوییەکان دەدەنەوە و ناهێڵن کارى خۆى بکات.

لەوبارەیەوە گراهام وەکەر توێژەر لە کۆمەڵەى شیرپەنجەییەکانى ئەمریکا لە پەیمانگاى  ماساچوست بۆ تەکنەلۆجیاى (MIT) وتى" لە ئێستا لە هەوڵى ئەوەداین کە چارەسەرى ئەو DNA بکەین کە خانە شیرپەنجەییەکان پشتى پێدەبەستن و لەداهاتوویەکى نزیکدا لەسەر مشک تاقیدەکەینەوە و دواى دڵنیابوون دەتواندرێت بۆ نەخۆشەکانیش بەکاربهێندرێت".

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure