ئەگەر فشارى خوێنت دادەبەزێت سوود لەم ئامۆژگارییانە ببینە

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 737‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

تووشبوون بە دابەزینى فشارى خوێن، یەکێکە لەو کێشانەى زۆر کەس بەدەستییەوە دەناڵێنێت و لەکاتى گرنگینەدان بەو بابەتە، لێکەوتەى ترسناکى لێدەکەوێتەوە وەک ئارەزووى خەوتن و هەستکردن بە سەرئێشە و رشانەوە.

لەوبارەیەوە سایتى "we med"چەند ئامۆژگارییەکى بەسوودى خستۆتەڕوو بۆ رزگاربوون لەو کێشەیە لەوانەش:

-رێکخستنى کاتى خەوتن و گۆڕینى شێوازى ژیان، یەکێکە لەو فێڵانەى فشارى خوێن رێکدەخات لەگەڵ ئەوەشدا دەتواندرێت خواردنى تەندروست و بەسوود بخورێت لەگەڵ ئەنجامدانى وەرزشى رۆژانە.

-پێویستە لەسەر ئەوکەسانەى فشارى خوێنیان دادەبەزێت، بە ئاوى گەرم خۆیان نەشۆرن، لەبەر ئەوەى زیاتر لەجاران فشارى خوێنیان دادەگرێت، واباشترە بە ئاوى شلەتێن خۆیان بشۆرن.

-پێویستە رۆژانە سەوزەوات بخۆن، چونکە دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزاى بەسوود و هاوسەنگى فشارى خوێن رادەگرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure