هیندستان: حەوت کەس لەناو مەنهۆڵێکدا گیانیان لەدەستدا

هەمەڕەنگ :: 16/06/2019‌ :: 375‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

رۆژی (شەممە 15ى حوزەیرانى 2019 ) لە رۆژئاواى هیندستان ٧ کرێکار لەکاتى پاککردنەوەى ئاوەڕۆى مەنهۆڵێک لە یەکێک لە ئۆتێلەکان، بەهۆى بەکارنەهێنانى پۆشاک سەلامەتى گیانیان لەدەستدا.

دواى لێکۆڵیەوە دەرکەوت، کە ئەو رووداوە لە یەکێک لە هۆتێلەکانى ناوچەى فادۆدارا لە ویلایەتى گۆجاڕات روویداوە و سەرەتا کرێکارێک دابەزیووەتە خوارەوە بۆ پاککردنەوەى ئەو مەنهۆڵە، بەڵام دواى ئەوەى دەنگى نەماوە و نەگەڕاوەتەوە، سێ کرێکارى دیکە دابەزیوون تاوەکو هاوکارى بکەن، بەڵام ئەو سێ کرێکارەش بەهەمان شێوە نەگەڕاونەتەوە، ناچار خاوەن ئەو ئۆتێلە سێ کارمەندى خۆى دەنێرێتە خوارەوە بۆ ئەوەى بزانێت چى دەگوزەرێت، بەڵام ئەوانیش بەدەردى چوارکەسەکەى دیکە بێسۆراخ دەبن.

لەکۆتاییدا بە هاوکارى پۆلیسى بەرگرى و شارستانى دەتواندرێت هەر 7 کرێکار و کارمەندەکان لەو مەنهۆڵە بە مردوێتی دەربکرێن، کە بەهۆى لەبەرنەکردن و بەکارنەهێنانى کەرستەى سەلامەتى بە بۆنى گازى ناو ئەو مەنهۆڵە گیانیان لەدەست داوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure