زیانێكى ترى مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان ده‌ركه‌وت

تەندروستی :: 16/06/2019‌ :: 414‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ
دكتۆر یانیس ئه‌لێكساندریس نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى ڕایگه‌یاند: زۆر به‌كارهێنانى مۆبایلى زیره‌ك ده‌بێته‌ هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى لیر و عازه‌به‌ و یه‌ڵه‌ له‌ ڕووخساردا و سه‌ره‌نجامیش پێستى به‌شى خواره‌وه‌ى ڕووخسار پیر ده‌كات.

ئه‌و پزیشكه‌ ده‌ڵێت مۆبایل سه‌رچاوه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌كتریایه‌ چونكه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گیرێت و ده‌رفه‌تێكى زۆر ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ به‌كتریا و میكرۆب و پیسى له‌ مۆبایله‌كه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ بگوێزرێته‌وه‌ بۆ ڕووخسار.

دكتۆر ئه‌لێكساندریس ده‌ڵێت پێویسته‌ به‌رده‌وام شاشه‌ى مۆبایل پاك بكرێته‌وه‌ ئه‌گینا ڕووخسار ده‌كاته‌ ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌كتریا، ئه‌و پزیشكه‌ ئامۆژگاریمان ده‌كات دواى گه‌ڕانه‌وه‌مان له‌سه‌ر كار پێویسته‌ ده‌م و چاومان زۆرباش پاك بكه‌ینه‌وه‌ و له‌گه‌ڵیدا سیستمێكى خۆراكى هاوسه‌نگ په‌یڕه‌و بكه‌ین.

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure