سه‌ندیكاى پزیشكانی بۆڕما به‌ هۆكارێكى سه‌یر ئه‌ندامێكى خۆى ده‌رده‌كات

هەمەڕەنگ :: 16/06/2019‌ :: 163‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

خاتوو نانگ مۆى سان ته‌مه‌ن 29 ساڵ كه‌ پزیشك و نمایشكارى جل و به‌رگه‌ له‌ بۆرما به‌ بڕیارێكى سه‌ندیكاى پزیشكان مۆڵه‌تى كاركردنى وه‌كو پزیشك لێ سه‌ندرایه‌وه‌ چونكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا وێنه‌ى خۆی به‌ جل و به‌رگى نه‌شیاوه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌.

سه‌ندیكاى پزیشكانى بۆرما ڕۆژى 3ى ئه‌م مانگه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆكارى مۆڵه‌ت لێ سه‌ندنه‌وه‌ى ناوبراوى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ پۆشینى جل و به‌رگێك كه‌ پێچه‌وانه‌ى كه‌لتوور و داب و نه‌ریته‌كانه‌.

بڕیاره‌ نانگ مۆى سان دژى ئه‌م بڕیاره‌ په‌نا بۆ دادگا ببات و ده‌ڵێت سه‌ندیكاى پزیشكان مافى ئه‌وه‌ى نیه‌ ده‌ست وه‌ربداته‌ ئازادى تایبه‌تى من. ئه‌م خاتوونه‌ ماوه‌ى 5 ساڵ كارى پزیشكى كردووه‌ و له‌ ساڵى 2017 شه‌وه‌ بووه‌ به‌ نمایشكارى جل و به‌رگ و زۆرجار له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ى وروژێنه‌رى خۆى بڵاوده‌كاته‌وه‌.

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure