دەرمانی ددانی خستە سەر برینی سوتاویەکەی، ببینە دواتر چی ڕویدا ؟

هەمەڕەنگ :: 16/06/2019‌ :: 2699‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ، سۆران نورەدین

سایتی میرەری بریتانی وێنەی دەستی کەسێک بڵاودەکاتەوە پاش ئەوەی ڕۆنی گەرم بەسەر دەستیدا دەرژێت، هەوڵ دەدات لە رێگەی دەرمانی ددانەوە سوتاویەکە کۆنترۆڵ بکات بەڵام ئەنجامەکەی خراپتربوو.


دکتۆر Kamarul Ariffin ی مالیزی وێنەی دەستی ئەو کەسە بڵاودەکاتەوە کە بەهۆی ڕۆنەکەوە سوتاوەو  پاشان دەرمانی ددانی لێدەدات بەڵام دۆخەکە خراپتر دەبێتوو دەیکات بە هەوکردن، ئامۆژگاری هەموو لایەک دەکات کە بەهیچ شێوەیەک کاتی سوتان هیچ جۆرە دەرمانێک یاخود دەرمانی ددان بەکارنەهێنن بۆ کۆنترۆلکردنی دۆخەکە چونکە ترسناکەو ڕەنگە ئەنجامەکەی لە سوتانەکە خراپتربێت. 

ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات، بۆ سوتانی کەم کەسەکە دەتوانێت لە رێگەی ئاوی ساردەوە بۆ ماوەی 10-15 خولەک بیکات بەدەستی یاخود هەرشوێنێکی سوتاویەکە دەتوانێت تا رادەیەکی باش کۆنترۆڵ بکات بەڵام دواتر دەبێت سەردانی پزیشک بکات تا رێژەی سوتانەکە دیاری بکات و چارەسەری پێویستی بۆ بنوسێت.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure