چەند نەریتێکی سەیری وڵاتان، ڕەنگە یەکەمجاربێت بیزانیت

هەمەڕەنگ :: 16/06/2019‌ :: 1101‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی كه‌لتوور و نه‌ریتی وڵاتان و ناوچه‌ جیاوازه‌كانمان پێده‌ناسێنێت، گه‌شت كردنه‌.
 

كۆمه‌ڵێك له‌ وڵاتانی جیهان هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ به‌هۆی نه‌ریت و كه‌لتووره‌ سه‌یره‌كانیان ناسراوه‌ و له‌وانه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ و ئه‌م نه‌ریتانه‌:

نه‌ریتی كه‌وتنی ددان له‌ یۆنان: 

له‌ یۆنان كاتێك منداڵێك ددانی ده‌كه‌وێت،  یان ده‌یخه‌نه‌ ژێر سه‌رینی منداڵه‌كه‌ تا فریشته‌ یان په‌ری به‌ خه‌ڵات پاره‌یان بداتێ یان ددانه‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر بان ماڵه‌كه‌یان كه‌ به‌خت و چانسی باشیان بۆ بێنێت.

بازدان به‌ سه‌ر منداڵانی ساوا له‌ ئیسپانیا:
له‌ به‌شێك له‌ شارەکانی ئیسپانیا، فستیڤاڵی بازدان به‌سه‌ر منداڵانی ساوا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، له‌و فستیڤاڵه‌دا باوكه‌كان یان پیاوانی دیكه‌ جلی شه‌یتان له‌به‌ر ده‌كه‌ن و له‌ ناو منداڵه‌كاندا راده‌كه‌ن و به‌سه‌ر منداڵانی بچووكتردا بازده‌ده‌ن، و پێیان وایه‌ به‌و شێوه‌یه‌ شه‌یتان له‌ منداڵه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.

فێستیڤاڵی میوانداری كردن له‌ مه‌یموونه‌كان له‌ تایله‌ند
مه‌یموونه‌كان به‌ڕاده‌یه‌ك بۆ تایله‌ندییه‌كان گرنگە كه‌ڕۆژێكیان تایبه‌ت كردووه‌ به‌ دابینكردنی خۆشترین و ڕه‌نگاوره‌نگترین خواردن و خواردنه‌وه‌كان بۆیان، له‌و فستیڤاڵه‌دا ساڵانه‌ زیاتر له‌ 3000 كیلۆ گرام میوه‌ و سه‌وزه‌ بۆ ئه‌و میوانه‌ خۆشه‌ویستانه‌ ته‌رخان ده‌كرێت.

شەرە تەماتە له‌ ئیسپانیا
فێستیڤاڵی ته‌ماته‌ یان فێستیڤاڵی لا تۆماتینا بە زمانی ئیسپانی، گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ته‌ماته‌یە له‌ جیهاندا كه‌ ئیسپانییه‌كان له‌و جه‌نگه‌دا یه‌كتر ته‌ماته‌ باران ده‌كه‌ن.

وەرگیڕان: ئازوو محەمەد 
پێداچوونەوي: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure