پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4717‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

ئاگاداری باری دارایت بە و باش بیر بکەرەوە پێش ئەوەی هەر هەنگاوێک بنێیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەوڵبدە بەسۆزەوە لە خۆشەویستەکەت نزیکبیتەوە و بە وشەی شیرین هەمیشە پاڵپشتی بکە.
گا
لە هەمان کاتدا بیر لە چەند شتێک مەکەرەوە تاوەکو کاتت بە فیڕۆنەدەیت، هەروەها لە شوێنی کارەکەت پەیوەندیەکی پتەو لەنێوان خۆت و هاوکارانت دروستبکە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری سنورێک بۆ پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت دامەنێ و نەرم و نیانی بنوێنە و لەکاتی تێپەڕبوون بە کێشەیەکدا هانا بۆ خۆشەویستەکەت بدە.
دووانە
لاواز مەبە و متمامەت بەخۆت هەبێت و مەهێڵە توڕەییەکەت دەستت بەسەردا بگرێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری گوێ بە قسەی خەڵکی مەدە و مەهێڵە هیچ کەسێک کاربکاتە سەر پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت و مەرج نیە ئامۆژگاری کەسانی چواردەورت هەمیشە باشبێت.
قڕژاڵ
کەم ئارامیت و هەمیشە قورسترین هەڵبژاردەی بەردەمت هەڵدەبژێریت، ئامۆژگاریت دەکەین ئەمڕۆ لە هەموو دەمەقاڵیەکان بکشێیتەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری مەهێڵە هەستی نەرێنی کارت تێ بکات و هەمیشە لەگەڵ خۆشەویستەکەت راستگۆبە.
شێر
بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سەقامگیریت بکەیت هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکانت بکە و ژیرانە گفتوگۆ بکە، لە شوێنی کارەکەت بەهۆی بیرۆکە داهێنەرەکانت هەمیشە جێ دەستت دیارە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری مەهێڵە ئیرەیی بەرچاوت کوێر بکات و ڕاستگۆیانە گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە.
فەریک
ڕۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی کارەکانت بە باشترین شێوە بەڕێوە بەریت، تۆ کەسێکی بەخشندە و ئیشکەریت و تادەتوانیت لەسەر چالاکیەکەت بەردەوامبە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت زۆر باشە و ئەرکەکانتان جێبەجێ بکەن تاوەکو هەمیشە بەرەوباشتر بڕۆن.
تەرازوو
رۆژێکی پر چالاکی و جوڵەیە، هەروەها رەنگە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی چەند کێشەیەک بیتەوە هەربۆیە بڕیارە گرنگەکانت بۆ رۆژێکی تر دوابخە و پەلە مەکە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەستەکانت مەشارەوە و راستگۆیانە چیت لە دڵدایە بە خۆشەویستەکەت بڵێ و ئەگەر دەتوانیت چاپۆشی لەهەندێک هەڵەکانی خۆشەویستەکەت بکە.
دووپشک
کاتێکی گونجاوە بۆ پەیڕەویکردنی ئەو پڕۆژە و بیرۆکانەی ماوەیەکە بیری لێدەکەیتەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری چەندە بە کاتێکی قورسدا تێپەڕیت لە خۆشەویستەکەت توڕە مەبە و بە گفتوگۆ کێشەکانی نێوانتان چارەسەر بکە.
کەوان
باش بیربکەرەوە تاوەکو ئەو کۆسپە دیاری بکەیت کە رێگەی لێگرتوویت لە بەدیهێنانی خەونەکانت و دەتوانییت لەبواری کارەکەتدا سەرکەوتووتربیت ئەگەر هەندی کەسی چواردەورت پشتگوێ بخەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لە کەم و کورتیەکانی خۆشەویستەکەت ببوورە بە مەرجێک کێشەکە درۆکردن نەبێت.
گیسک
متمانەت بەخۆت بێت و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ هاوکارانت بکە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری دەتوانیت چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکانت بدۆزیتەوە و ڕەنگە کاتت نەبێت بۆ ڕۆمانسیەت ئەمەش خۆشەویستەکەت بێزار دەکات.
سەتڵ
ئەمڕۆ چەند هەلێکی باش دێتە بەردەمت و یارمەتیت دەدات لە شوێنی کارەکەت سەرکەوتووبیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەوڵبدە لە هەستی خۆشەویستەکەت تێ بگەیت و فشارەکانی سەرت کەمبکەرەوە.
نەهەنگ
بەخت یاوەرت دەبێت لەبواری کار یان خوێندنەکەت، بەڵام ئاگاداری هەندێک لە هاوکارانت بە چونکە ئیرەییت پێ دەبەن، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەم هەلە لەدەست خۆت مەدە و کاتێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویسەکەت بەسەر بەرە و ئەگەر هاوسەرگیریت کردووە دیاریەکی جوان یان چەپکێک گوڵی پێ ببەخشە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure