چى بەسەر جەستەى مرۆڤ دێت ئەگەر 5 رۆژ لەسەر یەک نەخەوێت؟
تەندروستی ::
15/06/2019 :: 248 جار بینراوە
دواڕۆژ
خەوتن یەکێکە لەو دیاردە سروشتیانەى چالاکى مێشکى مرۆڤ و جەستەى رێکدەخات
لێرەدا پرسیار ئەوەیە، چى
لە جەستەى مرۆڤ دێت ئەگەر 5 رۆژ لەسەر یەک بەردەوام نەخەوێت؟
ڕۆژى یەکەم: هەست دەکات کە جەستەى بەسەریەکدا شکاوە و سەرنجدانى
لاواز دەبێت و چاوەکانى ئاو دەکات و هەمیشە بە بێهۆ توڕەدەبێت.
ڕۆژى دووەم: کێشەى جوڵە و قسەکردنى بۆ دروست دەبێت و ئارەزووى
خواردنى سوێر و چەور دەکات.
ڕۆژى سێیەم: ئارەزووى خواردنى نامێنێت و تووشى گرژبوونى دەمارەکان
دەبێت و زۆرجاریش تەنها سەرنجى یەک خاڵ دەدات، جگە لەوەش هەستى بینین و بیستنى
دەشڵەژێت.
رۆژى چوارەم و پێنجەم: هەست بە شێت بوون و ترس دەکات و ناتوانێت
ئاسانترین کار ئەنجامبدات و هەموو ئەندامانى جەستەى قورس دەبن و و هەست بە سەرمار
دەکات.
وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین