بۆ ئەوەی هەمیشە تەندروست و دڵخۆشبیت ئەم کارە بکە

تەندروستی :: 16/06/2019‌ :: 235‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ ئەگەر هەفتانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە سروشتدا هاتووچۆ بکەیت سود بە تەندروستی جەستەیی و دەروونیت دەگات.

 
بەسەربردنی کات لە سروشتدا پێویستە و گرنگە بۆ باشکردنی باری تەندروستی، بەڵام ئەم توێژینەوە نوێیە دیاری دەکات چەند کاتژمێرمان پێویستە.


دکتۆر وایت، بەرپرسی توێژینەوەکەیە و ئامۆژگاری دەدات بەپێ یان بە پاسکیل بچینە دەرەوە، بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە تویژەران داتای 19 هەزار خەڵکی بریتانیایان کۆکردەوە و دەرکەوت بەسەربردنی کات لە سروشتدا بە شێوەیەکی گشتی سودی بۆ تەندروستی هەبووە بەتایبەتی ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.


بەرپرسی توێژینەوەکە داوا دەکات رووبەری سەوزەیایی لە شاردا زیادبکرێت بەتایبەتی لەناوچە هەژارەکاندا.

وەرگیڕان:هیڤی فەرهاد

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure