ڤیدیۆ.. هەڵسوکەوتی نانسی عەجرەم لەگەڵ منداڵێک هەرای ناوەتەوە

هەمەڕەنگ :: 16/06/2019‌ :: 7162‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لەکاتی سازکردنی ئاهەنگێک لە سعودیە وەک بەشێک لە چالاکیەکانی ڤیستیڤاڵی( مەوسم جدە) خانمە هونەرمەند ناسی عەجرەم هەڵسوکەوتێکی مرۆڤانەی نواند.

 
رۆژی پێنج شەمە لەکاتی سازکردنی ئاهەنگێک لە سەر شانۆی رۆمانی لە شاری جدە نانسی عەجرەم داوای کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی جێبەجێکرد و پێکەوە گۆرانیان وت.
نانسی عەجرەم ڕێگەیدا بەکچێک بەناوی( دالیا بانسان) بێتە سەر شانۆ و پێکەوە گۆرانی( ماتجی هینا)یان وتەوە، دواتر نانسی عەجرەم خۆشحاڵی خۆی بە پێشکەشکردنی یەکەم ئاهەنگی لە سعودیە دەربڕی و سپاسی ڕێکخەرانی ئاهەنگەکەیکرد.

وەرگیڕان:هیڤی فەرهاد

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure