دەوڵەمەنترین خێزانە پادشاییەکان لە جیهاندا

هەمەڕەنگ :: 16/06/2019‌ :: 654‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پادشای نەرویج- سامانەکەی بە 30 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

هارالد پادشای نەرویجە و یەکێکە لەدەوڵەمەندترین خێزانە پادشاییەکان و هەرچەندە ئامارێکی تەواو لەسەر خەرجیەکانی نیە، بەڵام دەوترێت زۆربەی جار بە یەختە پادشاییەکەی گەشت دەکات.


شاژنی دانیمارک–سامانەکەی بە 40 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت
تەنیا لە ساڵی 2018 دا بە بڕی 5 ملیۆن دۆلار کفنێکی بۆ خۆی کڕی.


شازادە ویلیام و هاری-سامانی هەریەکەیان نزیکەی 40 ملیۆن دۆلارە
مانگی پێشوو مێگانی هاوسەری شازادە هاری منداڵیبوو و دەوترێت تەنیا لە ماوەی سکپڕیەکەیدا نزیکەی 1 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە، جگە لەوەی 65 هەزار دۆلاریان لە نۆژەنکردنەوەی خانووەکەیان خەرجکرد.


پادشای سوید کارلی شانزەیەم-سامانەکەی نزیکەی 70 ملیۆن دۆلارە
 ساڵی 1976 تەنیا بۆ ئاهەنگەکەیان نزیکەی 1.1 ملیۆن دۆلاریان خەرجکرد.


شازادە چارلز- سامانەکەی بە 400 ملیۆن دۆلار دەخەمڵیندرێت
شازادە چارلز زۆرێک لە پارەکەی لە بەکرێگرتنی خزمەتکار خەرجکردووە و بەیانیان دەبێت قاتی ناوماڵەکەی بەشیوەیەکی تایبەت قەد کرابێت و دەسکی بەلوعەکەی لە بارێکی دیاریکراوبێت.


شازادە ئیلیزابیسی دووەم- ساماناکەی بە 480 دۆلار دەخەمڵێندرێت

شازادەی مۆناکۆ-سامانی شازادە ئەلبێرت بە 1 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت

ساڵی 2016 بەرامبەر 754.000 دۆلار ئەو خانووەی کڕیەوە کە دایکی تیادا گەورەبووبوو.


میری دووبەی- سامانەکەی شێخ خەلیفە بن زاید بن نیهان بە 18 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.


سولتان حەسەن بەلقیە-سامانەکەی بە 20 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت
دەوترێت نزیکەی 5000 ئۆتۆمبیلی هەیە و بەیەکەوە نرخیان نزیەکی 4 بلیۆن دۆلارە.


پادشای تایلاند-سامانەکەی پادشای تایلاند مەها فاجیرالۆنگلۆرن بە 30 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت

تەنیا ئاهەنگی دەستنیشانکردنەکەی 30 ملیۆن دۆلاری تێچووە.

 

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure