وێنە: قەڵەوترین پیاوی بریتانیا دوای 5 ساڵ چارەسەری لاوازی ببینە چۆن دەرکەوتەوە

هەمەڕەنگ :: 16/06/2019‌ :: 13648‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


بول ماسون، ناسراو بە قەڵەوترین پیاوی بریتانیا، دوایئەوەی بەمەبەستی چارەسەری قەڵەوییەکەی ماوەی پێنج ساڵ وڵاتەکەی بەجێهێشت، گەڕاوەتەوە و نزیکەی ٣٠٠ کیلۆی لەکێشی کەمکردوە.

لەڕاپۆرتێکدا کە ماڵپەڕی" دەیلی مەیل"ی بریتانی بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردوە کە قەڵەوترین پیاوی بریتانیا کە ماوەی ٥ ساڵە وونە و کەس هەواڵی نازانێت و بەمەبەستی چارەسەر چووەتە ئەمریکا، هەموانی تووشی سەرسوڕمان کردوە کە بەوشێوەیە لاوازبووە.

پێشتر ماسۆن کێشی ٥٠٠ کیلۆگرام بوو، بەڵام دوای چارەسەر و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بچووکردنەوەی گەدە لە وڵاتی ئەمریکا توانی ٣٠٠ کیلۆ لەکێشی کەمبکات.

ماسۆن باسیلەوەکردوە کە دوای نەشتەرگەریەکە کێشی بەشێوەیەکی سەیر دابەزیوە بەڵام هێندەی نەبردوە دیسان کێشی زیادیکردوەتەوە، هەرلەبەرئەوەیشە بڕیاریداوە بگەڕێتەوە ئەمریکا و بەتەواوەتی چارەسەری نەخۆشی قەڵەوییەکەی بکات و پێستە زیادەکانی جەستەی ببڕێت بە نەشتەرگەری.

هەندێک لەبەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان پێیان وایە کێشی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمینەکردوە و هەر قەڵەوە.

ماسۆن ئەو پیاوە بریتانییەی کێشی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەزیادبووندابوو بەوڕادەیەی گەیشت بە ٥٠٠ کیلۆگرام و نازناوی قەڵەوترین پیاوی بریتانیانیان لێنا، هەرلەبەرئەوە ژنەکەی لێی جیابووەوە، هۆکاری قەڵەویەکەیشی بۆ خواردنی خێرا و سورکراوە و پیتزا و چپس دەگەڕێتەوە.

و: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure