دانیشتوانی گوندێک كارێكى قێزه‌ون به‌رامبه‌ر ژنێك ده‌كه‌ن و راستەوخۆش ڤیدیۆى ده‌گرن

هەمەڕەنگ :: 19/06/2019‌ :: 4975‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


دانیشتوانی یەکێک لە گوندەکانی هیندستان، هەستاون بە بەستنەوەی ژنێک بە عەمودێکەوە و بەبەرد و دار و نەعل لێیدەدەن و ڤیدیۆی دەگرن، هۆکارەکەیشی بۆ قەرزکوێری دەگەڕێتەوە.

 

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی، ژنێکی هیندی بەناوی (راجاما) دانیشتووی گوندی کولجیا لە ویلایەتی کارناتاکا، بڕی 13,600دۆلاری ئەمریکی لە خەڵکی گوندەکە قەرزکردوە، بۆ کردنەوەی مۆتێلێکی بچوک، بەڵام لەکارەکەیدا زەرەریکردوە و نەیتوانییوە قەرزەکانی بداتەوە و خۆی شاردوەتەوە.

 

دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکە راجامایان دۆزیوەتەوە، بەعەمودێکەوە بەستوویانەتەوە بە دار و بەرد لێیدەدەن و وێنەی  دەگرن.

 

و: پەری
پ: ئەڤین
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure