دواڕۆژ
مانگی داهاتوو خوشکی شازادەی جێنشینی سعودیە لە
فڕەنسا دادگایی دەکرێت لەبەر ئەوەی داوای لە پاسەوانەکەیکردووە لە کارمەندێک
بدات.
کەیسەکەی شازادە حەسنا بنت سەلمان دەگەڕێتەوە
بۆ ساڵی 2016 کاتێک لەناو شوقە کەشخەکەی خۆی لە پاریس داوای لە پاسەوانەکەیکرد لە
کارمەندێک بدا لەبەر ئەوەی بەبێ پرس وێنەیەکی گرتووە.
قوربانیەکە دەڵێت شازادەکە هاواریکردووە
"ئەو سەگە بکوژن شایەنی ژیان نیە" دواتر پاسەوانەکەی چەند جارێک لێی
داوە و دەستی بەستووەتەوە و ناچاریانکردووە قاچی شازادەکە ماچ بکات.
دەوتریت برینەکانی کارمەندە هێندە سەختبووە
نەیتوانیوە بۆ ماوەی هەشت رۆژ بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد