خانمە هونەرمەندێکی جیهانی بە شێرپەنجە گیان لەدەست دەدات

دراما و سینەما :: 14/06/2019‌ :: 10170‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

خانمە هونەرمەندی مەکسیکی (ئیدیس گۆنزالیس) پاڵەوانی زنجیرە درامای (خوان ئەلغول) لە تەمەنی 54 ساڵیدا بە شێرپەنجە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ماڵپەری سی ئێن ئێن، ئەم خانمە نەخۆشی شێرپەنجەی هێلکەدانی هەبووە سەرەڕای ئەوەی جارێک چارەسەربووە دووبارە سەری هەڵداوەتەوە.

چەندین کەس هاوخەمی خۆیان بە گیان لەدەستدانی ئەم خانمە هونەرمەندە ڕاگەیاند کە لە رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا بە کەسایەتی (مۆنیکا ئەلتامێرا)ی ناو زنجیرە درامای (خوان ئەلغول) ناسرابوو، شایەنی ئاماژەیە بەر لەمردنی بە چەند ڕۆژێک ئەم خانمە ئەکتەرە چەند وێنەیەکی خۆی بە کەچەڵی بڵاوکردەوە، چونکە بەهۆی چارەسەرەوە زۆربەی قژی لەدەستدابوو.

و: هیڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure