ماڵی خانمە هونەرمەندێک گڕ دەگرێت

دراما و سینەما :: 14/06/2019‌ :: 8613‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


خانمە هونەرمەندی گەنج ریم ئەحمەد بە چەند ساتێکی تۆقینەردا تێپەڕبوو، بەهۆی ئەوەی ئاگر بەربووە ماڵەکەی و کەرەستەکانی ناوی گڕی گرت.

 
ریم ئەحمەد پاڵەوانی زنجیرە درامای ( یەومیات وەنیس )وێنەی ماڵەکەی لەسەر فەیسبووک بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بەتەواوەتی سوتاوە.

لەبەرامبەردا تەها خەلیفەی هاوسەری لە پۆستێکدا نوسیویەتی: پاش ئەوەی دووەم ڕۆژی جەژن دزی لە شوقەکەمان کرا، ئاگر بەربووە شوقەکەمان سوپاس بۆ خودا کەس بریندار نەبووە.

ریم ئەحمەد ئاشکرایکرد خانووەکە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵی دایک و باوکی هاوسەرەکەی و چی جارێک لە ناوچەی مەسر جەدیدە کاریان هەبێت بۆ ماوەی چەند رۆژێک تیایدا دەمێننەوە.

وتیشی:خۆی و هاوسەرەکەی لە مردن رزگاریانبووە لەبەر ئەوەی کاتی ئاگرکەوتنەوەکە لەماڵ نەبوون.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure