هەواڵی جیابوونەوەی خانمە ئەکتەرێک بڵاودەبێتەوە

دراما و سینەما :: 14/06/2019‌ :: 4491‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


خانمە ئەکتەری تورکی بیرین سات بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ئاماژەی بەوەدا پەیوەندی نێوان خۆی و هاوسەرەکەی باش نیە و بەهۆیەوە چەند دەنگۆیەک لەسەر جیابوونەوەیان بڵاوبووەوە.

 
ئەم خانمە ئەکتەرە تورکیە لە پۆستەکەیدا سوپاسی هاوسەرەکەیکردوە و نوسیویەتی شەوێکیان بەخەبەرهاتووەتەوە و بۆی دەرکەوتووە هاوسەرەکەی بێتاوان نیە و بۆی گریاوە، وتیشی"هەموو کەس دەپرسێت "کەی جیادەبنەوە" لەجیاتی ئەوەی بپرسن حاڵمان چۆنە؟، هەمیشە بۆ من بمێنیت وەک وەک هاوڕێ و خۆشەویستێک".


پاش بڵاوبوونەوەی ئەم وشە کاریگەرانە هەندێک لە ماڵپەڕە تورکیەکان ئاماژەیان بەوەدا، رەنگە بیرین سات لەلایەن کینان دۆغولوی هاوسەریەوە خیانەتی لێ کرابێت.
لەهەمان چوارچێوەدا ئەوزان دۆغلۆ برای برای کینان دۆغلۆ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، کە راستە کێشە لە نێوانیاندا هەیە بەڵام کێشەیەکی ئاساییە و کەسیان بیر لە جیابوونەوە ناکاتەوە.


شایەنی ئاماژەیە: پێش ماوەیەک ئەم خانمە هونەرمەندە لەکاتی ئامادەبوونی لە پرسەی هاوڕێکەی رۆژنامەوانەکانی دەرکرد لەبەر ئەوەی پرسیاریان دەربارەی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەیکرد، ئەمەش وایکرد توڕەبێت و دەریان بکات چونکە ڕێزی حاڵەتەکەیان نەگرتووە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure